نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لە ئاستێکی بەرزدایە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە سەروو 97 دۆلارە.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 97 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 91 دۆلار و 36 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دوای ماوەیەکی زۆر لە دابەزینی نرخەکانی نەوت، ڕۆژی دووشەممە هەردوو جۆری نەوتی خاوی برێنت و خاوی ئەمریکی بەرزترین ئاستیان تۆمارکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا