دامەزراوەی ڤیم گەورەترین پرۆژەی هونەری رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

ئەمڕۆ شەمە دامەزراوەی ڤیم گەورەترین پرۆژەی هونەری لە بواری شێوەكاریدا رادەگەیەنێت كە ناوی ئارتفرۆشەو پرۆژەیەكی قازانج نەویستەو پەیوەستە بەفرۆشتنی كارە هونەرییەكان و تەواوی داهاتەكەش بۆ هونەرمەندە دەگەڕێتەوە.

دامەزراوەی ڤیم رایگەیاندووە، پرۆژەكە لە كاتژمێر دووی پاشنیوەڕی ئەمڕۆ شەمە دەستپێدەكات، پرۆژەكەش بۆ خزمەتی هونەری شێوەكاری و شێوەكارانی كوردە لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو پرۆژەیە، پرۆژەیەكی قازانج نەویستی دامەزراوەی ڤیمە و تەواوی داهاتی پرۆژەكە دەگەڕێتەوە بۆ هونەرمەندە بەشداربووەكان و دامەزراوەكە هیچ قازانجێكی ماددی ناكات.

دامەزراوەی ڤیم لەسەر پرۆژەكە نوسیویەتی، “لەم بلاتفۆڕمەدا هونەرمەندان دەتوانن ئارەزوومەندانە كارە هونەرییەكانیان نمایش بكەن و جگە لە لە ناساندنی كارەكانیان بەبینەر، هاوكات دەتوانن لە رێگەی ماڵپەڕی ئارتفرۆشەوە كارەكانیان بفرۆشن و سودمەندبن، ئەمەش دەبێتەهۆی فراوانكردنی پەیوەندییەكانی هونەرمەندەكە بەجیهانیبوون و زۆربونی خواست لەسەر كارەكانیان”.

بەپێی ئەو سیستمەی كە دامەزراوەی ڤیم بۆ پرۆژەكە تەرخانی كردووە، پارەدان و كڕینی كارەكان لە ئارتفرۆش بەدوو شێوەیە.

شێوەی یەكەمیان، كڕیاران لە دەرەوەی كوردستان دەتوانن لەرێگەی حەواڵەوە نرخی كارە هونەرییەكان بدەن و ئارتفرۆش رادەستی هونەرمەدەكەی دەكات بەبێ هیچ قازانجێك بۆ پرۆژەكە.

شێوەی دووەمیش لە ناوەوەی كوردستان لە كاتی وەرگرتنی نرخی كارە هونەرییەكەدا، ئاڕتفرۆش راستەوخۆ داهاتی كارە هونەرییەكە دەگەنێتە دەستی هونەرمەندەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا