لەتیف نێروەیی: پێویستە خەڵکی ناوچە جێناکۆکەکان خزمەتی زیاتر بکرێن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، کورد و بەشێک لە پێکهاتەکانی دیکە لە پارێزگا جێناکۆکەکان خزمەت نەکراون و بەپێچەوانەوە دژایەتییان کراوە، یەکێتیش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بەدەرفەت دەزانێت بۆ راستکردنەوەی ئەو رەوتە چەوتە ئیدارییەی کە پێشتر پەیڕەوکراوە.

لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  لە بەرنامەیەکی تایبەتدا لە کەناڵی گەلی کوردستان رایگەیاند: یەکێتی لەڕووی نەتەوایەتی و خزمەتگوزاری لە پارێزگا جێناکۆکەکان ئەدای ئیدارەدانی ئەو پارێزگایانەی پێ قبوڵ نییە و پێویستە خەڵکی ناوچە جێناکۆکەکان خزمەتی زیاتر بکرێن، ئەمە جگە لەوەی جیاکاری لە خزمەتگوزاری لەنێوان گەڕەکە کورد نشینەکان و عەرەب نشینەکان بەڕوونی دیاربووە.

وتیشی: لە پارێزگاکانی موسڵ و کەرکوک چەند لایەنێکی کەم دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی پارێزگاکانیان بۆخۆیان قۆرغ کردووە، لەکاتێکدا هەردوو پارێزگاکە بە بەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی عیراق زۆرترین پێکهاتەی تێدا نیشتەجێیە و پێویستە مافەکانیان پارێزراو بێت، لەم روانگەیەشەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەوڵی گەڕانەوەی مافەکانیان دەدات.

دەشڵێت: بە عەرەب کردنی شەنگال تەنها مەترسییەک نییە، بەڵکو مەترسی لەسەر ئایینی ئێزدییان و پێکهاتەکەیان و شوێنی جوگرافییان و پێکەوەژیان هەیە، بۆئەمەش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەوڵی گۆڕانکاری ئیداری لە پارێزگای موسڵ دەدات و دەیەوێت دەستی ئاوەدانی زیاتر بگەیەنێتە شەنگال و ئەو بارودۆخە ناهەموارەی لەئێستادا لەو سنوورە هەیە کۆتایی پێ بهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا