كاروانی هاوكارییە مرۆییەكانی سلێمانی گەشتە رۆژئاوای كوردستان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕۆژی سێشەممە، دەستەی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە بەرێوبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان پێشوازی لە كاروانی هاوكارییە فریاگوزارییەكان كرد كە لەلایەن خەڵكی شاری سلێمانی لە هەرێمی كوردستانەوە پێشكەشی ئەو كەسانە كران كە بەهۆی بوومەلەرزەكەوە زیانیان بەركەوتووە.

ئەو دەستەیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایدەگەیەنێت كە لە ڕێگەی دەروازەی تل كۆچەرەوە 25 بارهەڵگریان پێگەیشتووە.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، كە چوار بارهەڵگری تریش چاوەڕێی ڕەزامەندی حكومەتی عێراق دەكەن بۆ هاتنە ناوەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن كە كاروانی هاوكاریەكانی سلێمانی دەگەیەنرێنە ئەو ناوچانەی كە بەهۆی بوومەلەرزەكەوە زیانیان بەركەوتووە لەوانەیش ناوچەی شەهبا و گەڕەكەكانی شێخ مەقصود و ئەشرەفیەی شاری حەڵەب.

ئاشكرای دەكەن كە دەستەی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە شەهبا بە دابەشكردنی ئەو هاوكاریانە هەڵساون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا