بەرەو سەلماندنی كوردستانیەتی كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

خاتوو گەلاوێژ پەیامێك ئاراستەی جەماوەری دەنگدەری كەركوك و ناوچەدابڕێنراوەكان دەكات و دەڵێت: وا دەرفەتێكی دیكەمان هاتە پێش بۆ سەلماندنەوەی ئەو مورافەعەیەی كە سەرۆك مام جەلال لەبەردەم بەرپرسانی باڵای عێراق و هەموو جیهان، بە دۆست و دوژمنەوە، بەرزی كردەوە و كوردستانیبوونی كەركوكی قودسی كوردستانی سەلماندەوە.

دەقی پەیامەكە:

جەماوەری خۆڕاگر و دەنگدەری هۆشیاری كەركوكی پایتەختی ناوچە دابڕێنراوەكانی كوردستان، وا دەرفەتێكی دیكەمان هاتە پێش بۆ سەلماندنەوەی ئەو مورافەعەیەی كە سەرۆك مام جەلال لەبەردەم بەرپرسانی باڵای عێراق و هەموو جیهان، بە دۆست و دوژمنەوە، بەرزی كردەوە و كوردستانیبوونی كەركوكی قودسی كوردستانی سەلماندەوە.

وا 18ی مانگ نزیكتر دەبێتەوە و پێویستە هەموومان بیكەینە كەڕنەڤاڵێكی فراوانی جەماوەریی و پۆل پۆل و دەستە دەستە بچینە سەر سندوقەكانی دەنگدا و دەنگ بدەین بە لیستەكانی 142 لە كەركوك و 120 لە دیالە و 134 لە نەینەوا و 226 لە سەلاحەدین و 204 لە بەغدا، ئەمانە لیستەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانن كە چەكی ئەمڕۆی كوردایەتییە بۆ گێڕانەوەی مافەكانی خەڵك و نەهێشتنی ئەو ستەمكارییەی دەرهەق بە خەڵكی تێكۆشەر و قوربانیدەری ئەو ناوچانەی كوردستانی دایك كراون و دەكرێن.

ئێوە، پیاوانی مەرد و ژنانی ڕووسوور و كوڕانی ڕۆژی تەنگانە و كچانی سەلاری ئەو ناوچانەمان، شەهیدەكان چاوەڕوانتانن و گیانی بەرزیان بەسەرتانەوەیە بۆ ئەوەی خوێنیان بەفیڕۆنەدەن و لیستەكانی حزبی شەهیدان لە ناوچەكانتاندا سەرخەن و وەك مامۆستا برایم ئەحمەد دەڵێت “هەركورد بووین و هەركورد دەبین” هەر كورد بن بۆ پاراستنی ناسنامەی كوردایەتی و كوردەواریی ئەم نەتەوە ستەمدیدەیەی كە لەبەرەبەیانی مێژووەوە خەبات دەكات و خوێندەڕێژێت لەپێناو مانەوەیدا و سەركەوتوانە تا ئەمڕۆی هێناوە.

وا 18ی مانگ نزیكتر دەبێتەوە و خەڵكی كوردستان و شەهیدە سەربەرزەكان و نەوەی ئاییندەی خۆتان چاوەڕێی هیممەتی ئێوەی مەرد و بە هیممەتن… بڕۆن بەرەو سندوقەكانی دەنگدان و لیستەكانی چەپكە گوڵەكەی مام سەرخەن لەپێناو برایەتی و پێكەوەژیانی هەموو پێكهاتەكان لەو ناوچانەدا كە هێندەی ئێستای هەرێمی باشووری كوردستانە و هێشتا نەگەڕاوەتەوە باوەشی دایكی میهرەبانی خۆی كە خاكی پیرۆزی كوردستانە.

بڕۆن بەرەو سەركەوتن.. بڕۆن بەرەو سەركەوت.. خوای مەزن و گەلی كوردستان و هەموو ئازاتدیخوازیانی جیهان لە پشتتان بێت.

گەلاوێژ

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا