پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پەرلەمانتارێکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، دەنگی داوە بە قەدەغە کردنی هاوردە کردنی کتێب و دابەشکردنی هەروەها بڵاو کردنەوەی موزیک لە ڕوسیا و بێلاڕوسیاوە بۆ ئۆکرانیا.
گیلیزنیاک پەرلەمانتاری ئۆکرانیا لە تێلیگرامی خۆی بڵاوی کردەوە، لە پەرلەمانی وڵاتەکەی دەنگی داوە بە قەدەغە کردنی هاوردەکردنی کتێب و دابەشکردنی هەروەها بڵاو کردنەوەی موزیک لە ڕوسیا و بێلاڕوسیاوە بۆ ماوەیەکی کاتی.
پێشتریش سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاندبوو، ئۆکرانیا سیاسەتێکی توند پەیڕەو دەکات بۆ قەدەغە کردنی هەموو بەرهەمێکی ڕوسیا لە دانیشتوانەکەی.