نرخی نەوت دابەزینێکی گەورەی تۆمارکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت بەردەوامیدا بە دابەزینی لە نرخەکانی لە رۆژانی رابردوودا، ئەمڕۆ چوارشەممە، نیگەرانییەکانی زۆری خستنەڕوو، زیاتر لە %3ـی نرخی ئەو کاڵا ستراتیژییەی هێنایە خوارەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13ـی کانوونی یەکەم، هەر بەرمیلێک لە نەوتی خاوی برێنتی دەریای باکوور بە زیاتر لە 73 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بۆ کەمتر لە 68 دۆلار و 59 سەنت دابەزی.

نیگەرانییەکانی بەرزبوونەوەی ئاستی خستنەڕووی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت؛ لەوانە رووسیا و سعوودیە، ناسەقامگیری بۆ نرخەکان درووستکردووە. رووسیا وەک یەکێک لە گەورەترین وەبەرهێنەکانی نەوت، بڕی خستنەڕووی خۆی بۆ بەرزترین ئاست لەماوەی 4 مانگی رابردوودا زیادکردووە.

لەلایەکی دیکەوە، شرۆڤەکاران پێشبینی ناکەن بەم زووانە بانکی ناوەندیی ئەمریکا رێژەی سوود دابەزێنێت، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر نرخەکانی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان درووستکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا