رۆژئاوای كوردستان دەستووری پەسەندكرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی یاسادانانی رۆژئاوای كوردستان پڕۆژەی دەستووری پەسەندكرد.

ئەنجومەنی یاسادانانی رۆژئاوای كوردستان لە رەققە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر رەشنوسی دەستوور كۆبووەوە، دوای گفتوگۆكردنیش لەسەر سەرجەم بڕگە و ماددەكانی، بەكۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی یاسادانان پڕۆژەی دەستوورەكە پەسەندكرا.

بەگوێرەی دەستورەكە هەرێمێك بەناوی “هەرێمی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا” پێكدەهێندرێت، ئەو هەرێمەش ئەنجومەنی نوێنەران و حكومەت و دەسەڵاتی دادوەری دەبێت.

رۆژی هەشتی ئەم مانگەش لیژنەی نوسینەوەی دەستوور كە لە 158 ئەندام پێكهاتبوو، پێشنیازی چین و توێژەكانی لە چوارچێوەی رەشنوسی دەستووردا پەسەندكرد و رەوانەی ئەنجومەنی یاسادانانی كرد بۆ پەسەندكردنی كۆتایی.

دەستووری رۆژئاوای كوردستان دوای سێ ساڵ لە گفتوگۆ و راگۆڕینەوە لەگەڵ سەرجەم چین و توێژەكان، پەسەندكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا