عێراق و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەست بە دانوستان دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دانوستانەكانی نێوان عێراق و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بۆ دیاریكردنی رێژەی ئاڵوگۆڕی دینار بەرانبەر دۆلار دەستپێدەكات.

بەپێی راگەیەندراوێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، حكومەتی عێراق لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی گفتوگۆ دەكات بۆ دانانی ڕێژەی ئاڵوگۆڕی دینار بەرامبەر دۆلار لە عێراق .

لە زانیاریەكانی لیژنەكەدا هاتووە، یەكێك لە هۆكارەكانی دواكەوتنی بودجە بۆ دانوستانەكانی نێوان وەزارەتی دارایی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بۆ دیاریكردنی رێژەی ئاڵوگۆڕی دیناری عێراقی دەگەڕێتەوە.

بە بۆچونی لیژنەكە ئەو پێوانەیە دەبێتە هۆی هەڵئاوسان و كاریگەری نەرێنی دەكاتە سەر ئەو موچەخۆرانەی كە داهاتیان كەمە و پشت بە موچەكانیان دەبەستن.

ئەمە لەكاتێكدایە، تائێستا پرۆژە بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 لە ئەنجومەنی وەزیرانەو لە وادەی دیاری كراوی خۆیدا نەگەیشتووەتە پەرلەمانی عێراق و دواكەوتووە بۆ دەنگدان و پەسەند كردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا