لە ڕوسیا 22 گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێنرانەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی ناجێگیری کەشوهەوا و دابەزینی پلەی گەرما، لە ڕوسیا 22 گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێنرانەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە9ی کانونی یەکەم، داتاکانی خزمەتگوزاری یاندێکس ئاشکرایانکرد، لە فڕۆکەخانەکانی مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا 22 گەشتی ئاسمانی بەهۆی ناجێگیری کەشوهەوا و دابەزینی پلەکانی گەرماوە هەڵوەشێنرانەوە.

ئاماژەیان بەوەکرد، لە فڕۆکەخانەی ڤنوکۆڤۆ پێنج گەشت دواکەوتوون، لە فڕۆکەخانەی دۆمۆدێدۆڤۆش حەوت گەشت هەڵوەشاونەتەوە، هەروەها گەشتێک دواکەوتووە و پێنج گەشتی دیکەش هەڵوەشاونەتەوە.

تاتیانا پۆزدنیاکۆڤا، پسپۆڕی کەشناسی مۆسکۆ ڕوونیکردەوە، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا لە پایتەخت پێشبینی دەکرێت بەفرێکی مامناوەند ببارێت و پلەکانی گەرما بگاتە 15 پلەی ژێر سفر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا