دوو کەس لەسەر رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی باڵەخانەکەی سۆران ئاشکرایکرد، خاوەنی باڵەخانەکە و خاوەنی مۆبیلیاتی باڵەخانەکە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری زۆری قوربانییەکان دەکەن.

راشیگەیاند، ھۆکارێکی سەرەکی زیادبوونی قوربانییەکان ئەوەیە ئەو کەسانەی لە باڵەخانەکەدا بوون ھەوڵی خۆرزگارکردنیان نەداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاگرەکە لە نھۆمی یەکەم دروستبووە و لەو کاتەدا کەسی لێنەبووە.

شەوی هەینی 8ی کانوونی یەکەمی 2023 لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەک لە سۆران کە ژمارەیەک قوتابی، مامۆستا و هاووڵاتی ئاسایی تێیدا نیشتەجێبوون، 14 کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.

دوای رووداوەکە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە پێکهێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا