ئاماری گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەكەی مەغریب لە بەرزبوونەوەدایە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تەلەفزیۆنی مەغریب لە زاری وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەوە بڵاویكردەوە، ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ 632 كوژراو و 329 بریندار بەرزبووەتەوە.

سەنتەری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینەوەی زانستی و تەكنیكی، ڕایگەیاندووە، گوڕی بوومەلەرزەكە گەیشتووەتە 7 پلە بە پێوەری ڕێختەر.

ناوەندی بوومەلەرزەكە هەرێمی حەوز بووە لە باشووری وڵاتەكە. زیان بە چەندین ناوچە گەیشتوون و تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی رزگاركردنی ئەوانەدان كە هێشتا لەژێر داروپەردوودان.

ئەمە یەكەم بوومەلەرزەی وێرانكەر نییە لە مەغریب روودەدات، ساڵانی 1960 و 1969 دوو بوومەلەرزەی بەهێزی وێرانكەر لەو وڵاتە روویاندا كە بەهۆیانەوە دەیان كەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 200 كەسیش بریندار بوون كە لە سەرتاسەری وڵاتەكە هەستی پێكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا