پۆڵەتیک پرێس
لە پۆڵەتیک پرێسەوە و لەڕێی ئەو لینکەی لە خوارەوە دانراوە، دەتوانن ئەنجامی زانکۆ ڵاین وەربگرنەوە.
پێشتریش وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم ئاشكرایكرد، كاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە ئەنجامی زانكۆلاین ڕادەگەیەنن.
هاوکات، وەزارەتی خوێندنی باڵا مەرجەکانی کارابوونی زانکۆ لاینی ئاشکراکرد کە بریتین لە:
١-پێویستە کۆمپیوتەر بەکاربھێنرێت نەک مۆبایل.
٢-پێوستە یەکێک لە دوا ڤێرژنی ئەم براوزەرانە بەکاربھێنرێت:
Chrome, Firefox, Edge, دوا ڤێرژنی Internet Explorer ١١
٣- پێویستە لە یەک کاتدا تەنھا لەسەر یەک قوتابی ئیش بکرێت.
٤- نابێت چەند قوتابییەک لەھەمان کاتدا لە سەر یەک کۆمپیوتەر کاربکەن.
د.خەتاب عومەر بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، بۆ ئەمساڵ ٨٢٪ی دەرچوان لە زانكۆ و پەیمانگا حكومییەكان وەرگیراون.
راشیگەیاند، ٥٢ ھەزار و ٥٣٢ دەرچووی ئەمساڵ و ساڵانی رابردوو داواكارییان بۆ وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگاكان پێشكەش كردووە لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٤٣ ھەزاریان وەرگیراون.
بەوتەی خەتاب عومەر، ئەمساڵ ٦٢%ی خوێندكاران لە خوێندنی بەیانیان بە زانكۆلاین وەرگیراون و ٢١% لە پارالێڵ و ١٧%ش لە خوێندنی ئێواران وەرگیراون.