پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە، ڕۆژی شەممە27ی کانونی دووەم، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی ئاسایی ئەنجام بدات و سەرۆکی نوێی ئەنجومەنەکە هەڵبژێردرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە25ی کانونی دووەم، دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا، ڕۆژی شەممە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجام بدرێت و یەکەم بڕگەی دانیشتنەکەش هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنەکە دەبێت.
دانیشتنەکە، حەوت بڕگە لەخۆدەگرێت، کە یەکەم بڕگەی تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بڕگەکانی دیکەش خوێندنەوە و تاوتوێکردنی ژمارەیەک پڕۆژەیاسا دەبێت.
لەکاتێکدا، لە ڕۆژی 13ی کانونی دووەمی 2024، گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو، بەڵام دانیشتنەکە بەهۆی ئەوەی هیچ کاندیدێک دەنگی پێویستی بەدەستنەهێنا دواخرا.