پۆڵه‌تیك پرێس:
سه‌رۆكی پارتی نه‌ژادپه‌رستی توركیا ڕه‌خنه‌ی توند ئاڕاسته‌ی دروستكردنی ئه‌و پوله ده‌كات، كه نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره، جێگری سه‌رۆكی جه‌هه‌په‌ش ده‌ڵێت “ئێمه موچه‌ی سه‌ربازه‌كانی بارزانی ده‌ده‌ین”.
تورگای شاهین، جێگری سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماریی له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی دروستكردنی پولێك به نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره به‌بۆنه‌ی هاتنی پاپا فرانسیس بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند “ئێمه پاره‌ی سه‌ربازه‌كانی بارزانی ده‌ده‌ین، پێویسته هه‌ركه‌س سنوری خۆی بزانێت”.
ده‌وڵه‌ت به‌هچه‌لی، سه‌رۆكی مه‌هه‌په توندتر له شاهین ڕه‌خنه‌ی له‌و كاره گرتووه و ده‌ڵێت “نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره له‌ژێر پێماندایه”.
میدیای توركی به‌توندی ڕه‌خنه له‌دروستكردنی ئه‌و پوله ده‌گرێت كه نه‌خشه‌كه‌ی له‌سه‌ره و به “ئابڕووچوون” ناویده‌بات.
ئێران و توركیا له‌سه‌ر پوله‌كه ڕاگه‌یه‌ندراویان هه‌بوو، ئێران داوایكرد عێراق سه‌رجه‌م پوله‌كان كۆبكاته‌وه و ڕێگه به بڵاوبوونه‌وه‌یان نه‌دات.