سامانە سرووشتییەکان: بە نرخی فەرمی حکومەتی فیدراڵی نەوت بەسەر هاوڵاتییان دابەشدەکەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکەی لەبارەی وادەی هاتنی نەوتەکەی بەغدا دەدات و دەڵێت، بەهەر نرخێك بێت كە دیاری كرا بێت لەلایەن حكومەتی عێراقی فیدراڵەوە، وەزارەتمان بە هەمان نرخ بەسەر هاووڵاتیان دابەشی دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 28ـی تشرینی دووەمی 2023، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “پاش ئەوەی لەكۆبوونەوەی نێوان هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی نەوتی عێراق كە لە رێكەوتی 12ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە هەولێر بەڕێوەچوو؛ وەزارەتمان جەختی كردەوە لەسەر دابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەهەمان نرخی پارێزگاكانی دیكەی عێراق”.

روونیشیدەکاتەوە، وەزارەتەکەیان بە سێ نوسراوی جیاواز لە مانگەکانی تەمووز و ئەیلوول و تشرینی دووەم و بە ناردنی شاندی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، ئەو داواکارییەیان گەیاندووەتە وەزارەتی نەوتی عێراق کە نەوت بەهەمان نرخی پارێزگاکانی عێراق بەسەر هاوڵاتییانی هەرێمدا دابەشبکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، “خۆشبەختانە وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ بە پشت بەستن بە داواكاریی و هەوڵەكانی وەزارەتمان داواكاریی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی بۆ ئەنجومەنی باڵای ئابووری حكومەتی عێراق بەرز كردووەتەوە بەمەبەستی رەزامەندی دەربڕین”.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە لەكاتی دەستپێكردنی ناردنی بەشە نەوتی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە بەهەر نرخێك بێت كە دیاری كرا بێت لەلایەن حكومەتی عێراقی فیدراڵەوە، وەزارەتمان بە هەمان نرخ بەسەر هاووڵاتیان دابەشی دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا