بەتۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر سێ تۆمەتبار دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، سێ تۆمەتبار دەستگیرکران و هاوکات بڕی زیاتر لە (یەک کیلۆ کریستاڵ و بڕێک لەجامایکا و بڕێک حەبی کەپتاگۆن) دەستی بەسەردا گیرا .

ئەمڕۆ پێنجشەممە7ی کانونی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بڵاویکردەوە،” لە بەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، لەڕێکەوتی 6ی 12ی 2023، لەچالاکییەکی سەرکەوتوودا دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا سێ تۆمەتبار دەستگیربکرێن کە کاری کڕین و فرۆشتنیان بەماددەی هۆشبەرەوە دەکرد”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ دەستگیرکردنیشیان زیاتر لە (یەک کیلۆ کریستاڵ و بڕێک جامایکاو حەبی کەپتاگۆن) دەستی بەسەردا گیرا.

جەختیکردەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا