داوای دیاریكردنی نرخی جێگیر بۆ مریشك دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

نرخی مریشكی زیندوو بەبەرزی ماوەتەوە، خاوەن پرۆژە پەلەوەریەكانیش داوا لە حكومەت دەكەن نرخێكی جێگیریان بۆ دابنرێت، بەشێوەیەك چیتر دوچاری زیان نەبنەوە و نرخەكەش لەسەر هاووڵاتیان گران نەكرێت.

لەماوەی رابردوودا بەشێوەیەكی بەرچاو لەبازاڕەكانی هەرێم نرخی مریشكی زیندوو بەرزبوەوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و ئەو ماددانەی لە بەخێوكردنی جوچك بەكار دەهێنرێت، بەو هۆیەوە زیانێكی زۆر بەر خاوەن پرۆژە پەلەوەریەكان كەت و بەرێژەی لە 70% كێڵگە پەلەوەریەكانیان داخست.

نازم عەبدوڵڵا،، سه‌رۆكی پێشووی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانی هه‌رێم و خاوەنی پرۆژەی پەلەوەری بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: “ئەو بەرزبونەوەیە كاتییە، لەداهاتوودا نرخەكە ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار زیانێكی زۆرمان پێگەیشتووە، چونكە لە ئێستادا نرخی یەك جوچكە كە پێشتر بە 35 سەنت بوو ئێستا بە 80 سەنتیش دەست ناكەوێت”.

ئەو خاوەن پرۆژەیە وتیشی “داوا لە حكومەت دەكەین خۆی بەرهەمەكەمان لێبكڕێتەوە و نرخێكی جێگیر دابنێت، بۆ ئەوەی چیتر نە ئێمە زیانمان بەربكەوێت نە هاووڵاتیانیش بەو نرخە گرانە مریشك بكڕن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا