لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە کۆگایەکدا دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر لە نانەقەیسی خراپبوودا گرت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، دەستیان بەسەر 400 کیلۆگرام نانەقەیسیدا گرتووە کە بۆ خواردن شیاو نەبووە.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەک شەممە 19ی ئادار، لە ئەنجامی سەردانە بەردەوامەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان و پشکنینی ئەو کاڵا و شتومەک و خواردەمەنیانەی لەلایەن بازرگان و دوکاندارەکانەوە بە هاوڵاتیان دەفرۆشرێت، لە کۆگای چەرەساتی یاسین دەستیان بەسەر زیاتر لە 400 کیلۆگرام نانەقەیسی خراپبوودا گرتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری خراپبوونی نانەقەیسییەکە بۆ نەشیاوی کۆگاکە و خراپ هەڵگرتنی دەگەڕێتەوە و خاوەنەکەشی بەنیازبووە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا بە هاوڵاتیانی بفرۆشێت.

جەختی لەوەشکردەوە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی نانەقەیسییەکە لەناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبوون لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی ڕووبەڕووی ڕێکارە یاساییەکان دەکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا