ئەمریکا: لە عێراقەوە هێرشکراوەتە سەر بنکەکانمان لە رۆژئاوای کوردستان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سوپای ئەمریکا لەبارەی هێرشەکانی سەر بنکەکانی لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، چەند چەکدارێک بە 15 مووشەک لە عێراقەوە هێرشیانکردووەتە سەر بنکەی رومێلان لە رۆژئاوای کوردستان.

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا – سێنتکۆم لە راگەیەندراوێکدا شوێنی هێرشەکەی سەر بنکەی سەربازی رومێلانی لە رۆژئاوای کوردستان ئاشکراکرد و رایگەیاند، “لە عێراقەوە هێرشەکان ئەنجامدراوە و هیچ زیانێکی نەبووە”.

بەپێی راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا، هێرشەکە لە رۆژی 3ـی کانوونی یەکەم بە مووشەکی 11 میللم ئەنجامدراوە.

سێنتکۆم ئاماژە بەوەدەکات، ئەو مووشەکانە لەناو بارهەڵگرێکدا کە سەکۆی مووشەکی تێدا جێگیرکرابوو، بە ئاراستەی بنکەی رومێلان لە رۆژئاوای کوردستان تەقێندراوە و دەستبەجێ هێزە عێراقییەکانیان لێ ئاگادارکردووەتەوە.

پێشتر رۆژی 3ـی ئەم مانگە ئەمریکا کاروانێکی چەکدارانی حەشدی شەعبی بۆردوومانکرد و 5 چەکداریان لێ کوژرا.
گرووپە چەکدراە شیعییەکان کە ناویان لە خۆیان ناوە “بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی” لە رۆژی 17ـی تشرینی یەکەمەوە زیاتر لە 70 جار هێرشیانکردووەتە سەر بنکە و پێگەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا