چەند وڵاتێک سزای نوێ بەسەر ڕوسیادا دەسەپێنن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەدرێژەی زنجیرە سزاکانی سەر ڕوسیا لەدوای هەڵگیرسانی جەنگ لە ئۆکرانیا، چوا وڵاتی ناو گروپی G سزای نوێیان بەسەر ڕوسیادا سەپاند.

حکومەتی بەریتانیا ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەمریکا، کەنەدا و یابان هاوردەی زێڕی ڕوسی قەدەغەدەکەن.

لایخۆیەوە بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، ئەم سزا نوێیانە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەبنە لێدانێکی قورس بۆ دەوڵەمەندان و دەسەڵاتدارانی ڕوسیا.

بەگوێرەی بڵاوکراوەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بڕیارە بەمزووانە ئەم قەدەغەکردنە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا