سودانی سوربوونی خۆی لەسەر رێكخستنی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دووپاتدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حكومەت سوورە لەسەر رێكخستنی پێدانی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان، هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، سودانی لەگەڵ سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی و وەفدێكی یاوەری كۆبووەتەوە و هەوڵەكانی حكومەت بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بە هاووڵاتیان لە سەرجەم پارێزگاكان تاوتوێكران.

لەو كۆبوونەوەیەدا سودانی رایگەیاند، حكومەت پەرۆشە بۆ باشتركردنی باری گوزەرانی هاووڵاتیان لە هەرێمی كوردستان و رێكخستنی پێدانی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم، هاوشێوەی هاووڵاتیانی دیكە لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق.
وتیشی، ئەو رێككەوتنانەی لەوبارەیەوە كراون پێویستی بە پابەندبوون هەیە.

سودانی جەختیشی كردەوە لەوەی، پشتیوانی تەواوی كۆمیسیۆن دەكەن بۆ سەرخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، كە بڕیارە مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا