پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆكوەزیرانی عێراق دوای گەڕانەوەی لە موسڵ لە یەكەم بڕیاریدا نووسینگەی جێبەجێكردنی ئاوەدانكردنەوەی موسڵی دروستكردەوە.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق رۆژی دووشەممە 15_5_2023 بڕیاریدا بە دروستكردنەوەی نووسینگەی جێبەجێكردنی ئاوەدانكردنەوەی موسڵ پێكهاتووە لە: راوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری تەكنیكی، وەكو سەرۆكی لیژنە، پارێزگاری نەینەوا، بریكاری وەزارەتی دارایی، بریكاری وەزارەتی پلادانان و سەرۆكی زانكۆی موسڵ وەكو ئەندام و عەبدولقادر دەخیل، بەڕێوەبەری جێبەجێكار و بڕیاردەر.
بڕیارەكەش لە رۆژی سێشەممە 16_3_2023 ەوە كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق رۆژی هەینی رابردوو سەردانی موسڵی كرد و سەردانەكەی دوو رۆژی خایاند، لەگەڵ گەورە بەرپرسانی پارێزگاكە كۆبووەوە و چەندین پرۆژەی نوێی كردەوە و بەسەركردەوە.