دوو زیندانی لەگرتووخانەیەكی عێراق رادەكەن

پۆڵەتیك پرێس:
دوو تۆمەتبار لەزیندانییەكی پۆلیس لەپارێزگای زیقار لە باشووری عێراق هەڵاتن، ئەوەش بەپێی قسەی سەرچاوەیەكی ئەمنی.

سەرچاوەكە بۆ میدیای عێراقی وتی: ئەو دوو تۆمەتبارە لە بنكەی پۆلیسی ئەلئیسلاح لە زیقار هەڵاتوون.

سەرچاوەكە باسی ئەوەشی كرد، كە ئەو دوو كەسە بە تۆمەتی پەیوەست بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركراوبوون.

بەپێی سەرچاوەكە، لەئێستادا هێزەكانی پۆلیسی ناوخۆیی دەستیان بەگەڕان بەدوای تۆمەتبارەكان كردووەو چەند ناوچەیەكیشیان گەمارۆداوە، بۆ ئەوەی رێگە لەهەڵاتیان بگرن.

لەم ساڵانەی دواییدا چەند جارێك هەڵاتنی بەندیخانەكان لەعێراق روویداوە، كە ئەوەش ترسی لەلایەن ناوەندە پەیوەندیدارەكان دروست كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا