بەغدا بە سێ گوژمە، 700 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوە نێوخۆییەکانی عێراق، وادەی ناردنی 700 ملیارەکە لە بەغداوە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دەشڵێت، بە سێ گوژمە پارەکە دەگاتە هەرێم.

ئەمڕۆ هەینی 1ـی کانوونی یەکەمی 2023، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵیی عێراق بە ئاژانسی بەغدا تودەی وتووە، لە دووشەممەی داهاتووەوە عێراق بڕی 700 ملیار دینار دەنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، حکومەتی عێراق لە رێگەی بانکی رافیدەین و رەشید و بانکی بازرگانی عێراقی، پارەکە دەخاتە سەر هەژماری بانکی هەرێم و دواتریش وەزارتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەکات.

لەسەردانی شاندی باڵای وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ بەغدا، داوای دوو شت لە سوودانی کراوە؛ داواکاری یەکەم جێبەجێکردنی بوودجە و ناردنی پشکی تەواوی هەرێمە لە بودجە، داواکاری دووەمیش پێدانی سێ 700 ملیار دیناری دیکەیە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەم و کانوونی یەکەم.

بەگوێرەی زانیارییەکان، سوودانی بە داواکارییەکان رازیبووە تەنها داوای رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی پێویستە بۆ خەرجکردن، هەفتەی داهاتووش ئەو پرسە دەخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئاسایی ئەنجمووەی وەزیران و دەنگ لەسەر پێشنیارەکە دەدن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا