قوباد تاڵەبانی و رێبەر ئەحمەد لەسەر چەند پرسێك گفتوگۆیان كرد

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی وەزارەتی ناوخۆی كرد و لەگەڵ وەزیری ناوخۆ لەبارەی هەنگاوەكانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەت و خێزان گفتوگۆیان كرد.

رۆژی دووشەممە 19_9_2022 وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی وەزارەتی ناوخۆی كرد، بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەگەڵ تیمی وەزارەت تایبەت بە ستراتیژی حكومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەت و خێزان.

ئاماژە بەوەشدراوە، كە قوباد تاڵەبانی باسی لەوەكردووە، رۆڵی وەزارەتی ناوخۆ لە پرسەكانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بە گشتی و دژ بە ئافرەت و خێزان جێگەی بایەخە، هەروەها جەختی لە گرنگی رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی كردەووەتەوە، لە دیدی سەرۆكی حكومەت و تیمی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، چونكە بابەتێكی هەستیارە و كاریگەری لەسەر ئاشتی كۆمەڵایەتی هەیە.

هەر بە گوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی ناوخۆ، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، پلان و بەرنامە و تێگەیشتنی وەزارەتی ناوخۆی بۆ پرسی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی روونكردەوە، هەروەها فێنك شەفیق حەمەد ئەمین، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەت و خێزان، پوختەی كار و چالاكی بەڕێوەبەرایەتییەكەی و ئەو ئاستەنگ و بەربەستانەی لە رێگای دامەزراوەكەیان هەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خستەڕوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا