لەسەر بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی پێنج شەممە 30-11-2023 بە ئامادەبوونی لیوا روكن عومەر صاڵح سەرۆكی دەستەی ئەركانی هێزەكانی 70، هاوڕێ‌ دارۆ شێخ نوری ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ڕێوڕەسمی كۆتایی هاتنی خولی “قوات خاصە” لە لیوای 711 بەڕێوەچوو .

لە سەرەتای رێورەسمە سەربازییەكەدا عەمید محەمەد قەیتولی فەرماندەی لیوای 711 لەبارەی خولەكەو هەنگاوەكانی رێكخستنەوەی لیوای 711 وتەیەكی پێشكەشكردو رایگەیاند بە پشت بەستوو بە زانستی نوێی سەربازی بۆماوەی دوو مانگ بەشێوەیەكی چڕوپڕ ئەم خولە تایبەتە رێكخراو سەركەوتووانە توانیمان هێزێكی پتەو بەدسپلینی سەربازی بنیادبنێین لە یەكەكەماندا .

هەر لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی مەراسیمەكەدا سەرۆكی دەستەی ئەركانی هێزەكانی 70 ، وێڕای دەستخۆشی كردن لە فەرماندەی لیوای 711 و ئەفسەران و سەرپەرشتیارانی خولەكە، بڕیار و ڕاسپاردەكانی “بافڵ جەلال تاڵەبانی” پەیوەست بە ڕێكخستنەوە و یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی پێڕاگەیاندن كە ئامانج لەو پرۆسەیەش زیاتر تۆكمە كردن و پێشخستنی هێزی پێشمەرگەی كوردستانە بە شێوەیەك كە لە داهاتوودا ببنە قەڵغانی بەرگری لە گەلی كورد و كوردستان.

لە كۆتایی ڕێوڕەسمەكەدا بڕوانامەی سەركەوتن بەخشرایە بەشداربوانی خولەكە كەتوانیان تەواوی قۆناغەكان بەسەركەوتوویی ببڕن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا