پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی گەرمیان بەپێی ماددەی 446 داواکرابوو.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی بڕیاری ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێك له‌لایه‌ن دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی گه‌رمیانه‌وه گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ھێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەستپێكردوو سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ناوبازاڕو هۆبەی جوڵانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه تۆمه‌تبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
هاوکات روونیشیکردەوە، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئوتۆمبێلێكدا كه به‌تۆمه‌تبار بووه.
لەئێستادا تۆمەتبار (ئـ، م، أ لەدایكبووی 2003) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕه‌وانه‌ی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.