کارەبای سلێمانی لەبارەی دەستگیرکردنی بەرپرسێکی حکومی ڕوونکردنەوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە19ی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لەبارەی فەرمانی دەستبەسەرکردنی بەرپرسێکی حکومی ڕوونکردنەوە دەدات.

کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، پێشنیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە 18/6/2023 بەفەرمانی دادوەری دەستەی دەستپاکی، لێپرسراوی بەشی فرۆشتنی وزە لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای رۆژئاوای سلێمانی بەمەبەستی لێکۆڵینەوە دەستبەسەرکراوە.

ئاماژەی بەوەکرد، هۆکاری دەستبەسەرکردنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی بابەتێک لە ڕابردوودا، کە پەیوەندیدارە بە پێدانی ئەستۆپاکی بۆ دوو بینای بازرگانی.

ڕوونیکردەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەی لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە پێکهێنراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا