پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
تا ئێستا پەرلەمانی عێراق دوو خوێندنەوەی بۆ بودجەی سێ ساڵی داهاتوو كردووە و چاوەڕوان دەكرێت مانگی داهاتوو پەسند بكرێت، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت: هیچ بیانوویەك نەماوە بۆ ئەوەی دەست بۆ قوتی خەڵكی هەرێمی كوردستان ببرێت.
سەبارەت بە بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان كە لە رەشنووسی یاساكەدا جێگیر كراوە، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند: كە رێگە نادەن دەست بۆ بابەتی بودجە ببرێت كە رێككەوتنی لەسەر كراوە و لەناو پڕۆژە یاساكەدا جێگیر كراوە.
وتیشی، هیچ بیانوویەك نەماوە بۆ ئەوەی دەست بۆ قوتی خەڵكی هەرێمی كوردستان ببرێت، بەتایبەتی حكومەتی عێراق ئێستا ئاگاداری دۆسیەی نەوتە و وردەكارییەكانی دەزانێت و داهاتەكەشی لەژێر سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستاندا دەبێت و هەروەها سەرپشككراوە بۆ ئەوەی كەسێك بۆ سەرپەرشتیكردنی رابسپێرێ.
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، كە كۆمەڵێك بڕگەی دیكە لەناو بودجەدا هەیە و هیوادارن تێیدا سەركەوتوو بن و بیخەنە پاڵ ئەو 12٪ ەی وەك بەشی هەرێمی كوردستان لە بودجەدا جێگیر كراوە.