بۆ یەكەمجار ژنێك پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی وەرگرت

پۆڵەتیك پرێس

بۆیەكەمجار لە سلێمانی ژنێك پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی وەرگرت و لە مەراسمێكدا دەستبەكار بوو.

لەیلا عومەر لەسەر پشكی یەكێتی بوویە جێگری پارێزگاری سلێمانی، لە مەراسیمێكدا كە بریكاری وەزیری ناوخۆو پارێزگاری سلێمانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا ئامادەی بوون مەراسیمی دەستبەكاربوونی بۆ رێكخرا.

دوای دەستبەكاربوونیشی لەیلا عومەر جێگری پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، بەڵێن دەدات هاوشێوەی كارەكانی رابردووی لە خزمەتكردنی هاوڵاتیان بەردەوام بێت.

لای خۆشیەوە ئازاد حەمە ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پشتیوانی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی كارەكانی جێگری پارێزگار دوپاتكردەوەو هیوای سەركەوتنی بۆخواست.

لەیلا عومەر پێشتر ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی بووەو لەچەندین دامودەزگاش كاری كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا