نرخی دۆلار دابەزی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە30ی تشرینی دووەم، نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 156 هەزار و 900 دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەکاتێکدا، بانکی ناوەندی عێراق هەموو هەوڵێک بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دیناری عێراقی بە دۆلار دەدات، هەروەها ڕۆژی دووشەممە، موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی بڕیار و ڕێنماییەکانی حکومەت بۆ چارەسەرکردنی هەموو هۆکارەکانی قەیرانی دۆلار پێشبینی دەکەن لەساڵی نوێدا نرخی دۆلار دابەزینێکی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەهای دیناری عێراقی.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا