یەكێتی لە موسڵ و شەنگال دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەڵبەندی موسڵی یەكێتی دەڵێت، بەپێی ئەو بەرنامەیەی دامانناوە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، لە هەفتەی داهاتوو لە هەریەك لە مەڵبەندەكانی موسڵ و شەنگال و مەخمور دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەكەین.

غەیاس سورچی، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەڵبەندی موسڵی یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: موسڵ لە هەشت بازنە پێكهاتووە لە هەموو بازنەكان كاندیدمان نییە لەو بازنانەی كە كاندیدمان هەیە هەر بازنەیەك ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی سەرپەرشتی دەكات و هەفتەی داهاتوو بانگەشەی هەڵبژاردن لە مەڵبەندی موسڵ و شەنگال و مەخمور بانگەشەی هەڵبژاردن ئەنجام دەدەین.

غەساس سورچی وتی: رێژەی كورد لە موسڵ زۆرە، ئەو شارە 31 كورسی هەیە لەگەڵ سێ‌ كورسی كۆتا بۆ هەریەك لە پێكهاتەی ئێزدی و مەسیحی و شەبەك، هەرچەندە ئامارێكی دیاریكراوی دانیشتووانی نەكراوە لەسەر ئاستی عێراق تا رێژەی كورد لە موسڵ بزانین بەڵام بەپێی ئەو هەڵبژاردنانەی لە رابردوو كراون لە موسڵ نزیكەی ملیۆنێك كوردی تێدایە.

وتیشی: بۆ ئێمە وەكو یەكێتی موسڵ گرنگی خۆی هەیە چونكە لەدوای رووخانی بەعس لە 2003 ەوە لە هەر پرۆسەیەكی هەڵبژاردن توانیومانە دوو كورسی بەدەست بهێنین، تەنها ئەو خولەی پەرلەمان نەبێت بەهۆی شەڕی داعش و ئاوارەبوونی خەڵكەكەی یەك كورسیمان هێنا، بە هەمنا شێوە پارتیش لە نێوان شەش بۆ حەوت كورسی هەبووە، بەمشێوەیە بە ئێمە و پارتییەوە هەشت كورسیمان هەبووە، جگە لەوەش كۆتای ئێزدی و شەبەكیش هەركوردن و كوردیش دەردەچێت، بەمەش دەتوانین بڵێین نزیكەی 9 بۆ 10 كورسیمان بە دەستهێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا