كرێكارەكانی هیندستان دوای 17 رۆژ گیرخواردنیان لە تونێلێكدا رزگاركران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

41 كرێكارەكەی هیندستان دوای 17 رۆژ لە گیرخواردنیان لە تونێلێكدا رزگاركران، كرێكارەكان لە رێگەی رەوانەكردنی بۆرییەوە بۆ ناو تونێلەكە رزگاركران.

نیتین غادكاری، وەزیری گواستنەوەی هیندستان رایگەیاند، ئەو 41 كرێكارە ماوەی 17 رۆژبوو لەناو تونێلێكی روخاو لە ناوچەی هیمالایا گیریانخواردبوو رزگاركران.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، رزگاركردنی كرێكارەكان بە هەماهەنگی نێوان ژمارەیەك ئاژانسی فریاكەوتن بووە و یەكێك بووە لە گرنگترین هەڵمەتەكانی رزگاركردن لە چەند ساڵی رابردودا.

لێپرسراوانی بەرگری شارستانی هیندستان لەرێگەی رەوانەكردنی بۆری تا شوێنی گیرخواردنی كرێكارەكان، توانییان یەك یەك كرێكارەكان رزگاربكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا