هەڵوێست و كاردانەوەی وڵاتان دوای راگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن ئیسرائیلەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای 46 رۆژ لە جەنگی بەردەوام، دواجار ئیسرائیل و حەماس لەسەر ئاگربەستێكی چوار رۆژە گەیشتنە رێككەوتن. ئەو رێككەوتنە بە نێوەندگیریی قەتەر و ئەمریكا كرا، نەتەنیاهۆ دەڵێت، دوای ئاگربەست بەردەوام دەبن لە شەڕ تاوەكو دەگەنە ئامانجەكانیان.

حەماس رایگەیاند، لە چوار رۆژدا 50 ژن و منداڵ ئازاد دەكات، لە بەرامبەر ئەوەدا ئیسرائیل دەبێت 150 زیندانیكراوی فەلەستینی ئازاد بكات

حكومەتی ئیسرائیل لە بەرامبەر 50 بارمتە رازی بووە بە ئاگربەستەكە و نەتەنیاهۆش دەڵێت، قورس بوو، بەڵام بڕیارێكی دروستمان دا. ئەمریكاش هیوادارە ئەو هەنگاوە رێگەخۆشكەر بێت بۆ راگرتنی یەكجاریی شەڕ.

حەماس رایگەیاند، لە چوار رۆژدا 50 ژن و منداڵ ئازاد دەكات، لە بەرامبەر ئەوەدا ئیسرائیل دەبێت 150 زیندانیكراوی فەلەستینی ئازاد بكات.

قەتەر كە رۆڵی سەرەكی هەبووە لەو ئاگربەستە، سوپاسی ئەمریكا و میسر دەكات كە هاوكار بوون و دەڵێت، ئەو ئاگربەستە رێگەخۆشكەر دەبێت بۆ ئەوەی هاوكاریی زیاتری مرۆیی بگاتە غەززە، دەشڵێت، ئەوان بەردەوام دەبن لە هەوڵەكانیان بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان و پاراستنی كەسانی سڤیل.

هەمووان ستایشی قەتەر دەکەن لە راوەستاندنی هێرشەکان و راگەیاندنی ئاگربەست

رۆژی چوارشەممە، 22-11-2023، بەرپرسێكی باڵای كۆشكی سپی لەبارەی ئاگربەستە كاتییەكەی ئیسرائیل رایگەیاند، ئێمە وەك ئیدارەی سەرۆك جۆ بایدن هیوادارین ئەو رێككەوتنە چوار رۆژییە رێگەخۆشكەر بێت بۆ راگرتنی یەكجاریی شەڕ لە غەززە و سنووری لوبنان.

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە راگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاگربەستە مرۆیییەكە دەڵێت، چوار رۆژ بەردەوام دەبێت و ئەگەری درێژكردنەوەیشی هەیە. باس لەوەش دەكات كە لە 24 كاتژمێری داهاتوودا وردەكاریی رێككەوتنەكە ئاشكرا دەكرێت و جێبەجێ دەكرێت.

ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا، پێشوازیی وڵاتەكەی بۆ ئەو ڕێككەوتنەی ئیسرائیل و حەماس دەربڕی كە ئاگربەستی مرۆیی و ئاڵوگۆڕی منداڵ و ژنانی بارمتە لەخۆدەگرێت و ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت.

ماریا زاخارۆڤا لە رایگەیاند، مۆسكۆ پێشوازی لە ڕێككەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەكات سەبارەت بە ئاگربەستی مرۆیی چوار ڕۆژە و ئەمەش ئەوەیە كە ڕوسیا لە سەرەتای پەرەسەندنی ململانێكانەوە داوای دەكات.

روونیشیكردەوە، گرنگە ئاماژە بەو هەوڵە تایبەتانە بكرێت كە قەتەر ئەنجامیداون بە ئامانجی جێبەجێكردنی بە شێوەیەكی كردەیی ئەو بانگەوازەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ وەستاندنی پەرەسەندنی زیاتری نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین.

عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆك كۆماری میسر پێشوازی لە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس كرد كە گەیشتونەتە رێككەوتنی “ئاگربەستی مرۆیی” چوار رۆژە لە غەززە و ئازادكردنی ئەو كەسانەی لەلایەن حەماسەوە دەستگیركراون.

بنیامین نەتەنیاهۆ: لەدوای راگەیاندنی ئاگربەستیش لەگەڵ حەماس، شەڕ ناوەستێنین و بەردەوام دەبین تاوەكو دەگەینە ئامانج

سیسی لە پۆستێكیدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە پلاتفۆرمی “X” بڵاویكردەوە، دەمەوێت پێشوازی خۆم بۆ سەركەوتنی نێوەندگیریی میسر- قەتەر-ئەمریكی لە گەیشتن بە ڕێككەوتنێك بۆ جێبەجێكردنی ئاگربەستی مرۆیی لە غەززە دەرببڕم.
سیسی جەختی لە بەردەوامی هەوڵەكانی میسر بۆ گەیشتن بە چارەسەری كۆتایی و بەردەوام كردەوە كە دادپەروەری بەدەستبهێنێت و ئاشتی بسەپێنێت و مافە رەواكانی گەلی فەڵەستین زامن دەكات.

رۆژی سێشەممە، 21_11_2023 بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل پێش ئەوەی بچێتە كۆبوونەوەی حكومەتەكەی رایگەیاند، لەدوای راگەیاندنی ئاگربەستیش لەگەڵ حەماس، شەڕ ناوەستێنن و بەردەوام دەبن تاوەكو دەگەینە ئامانج.

جەنگی حەماس و ئیسرائیل كاتێك فراوان بوو كە بزووتنەوەی حەماس لە 7ی ئۆكتۆبەری ئەم ساڵ لەژێر ناوی “گەردەلولی ئەقسا” هێرشیان كردە سەر باشووری ئیسرائیل و بەهۆیەوە 1200 ئیسرائیلی كوژران.

ئیسرائیل لە تۆڵەی ئەو هێرشەدا لە ئاسمان، زەوی و دەریاوە هێرشی بەرفراوانی كردە سەر غەززە. سوپای ئیسرائیل غەززەی كردووەتە دوو بەش و دەڵێت، بەشی زۆری باكووری شارەكەی كۆنترۆڵكردووە.

تەندروستیی غەززە دەڵێت، بەهۆی هێرش و بۆردوومانەكانی ئیسرائیلەوە لە غەززە، تاوەكو ئێستا 13 هەزار و 300 كەس گیانیان لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا