لە هەرێمی کوردستان سبەی کرایە پشوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پشووی سبەینێوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، سبەی پشووی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگەکانی حکومەت.

رۆژی یەکشەممە، 19-11-2023، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە، بەهۆی بەرزی رێژەی پێشبینیکراوی بارانبارینی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بە راوێژ لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و پارێزگارەکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بڕیاردرا سبەی بکرێتە پشوو.

دەقی راگەیەندراوەکە 

بەهۆی بەرزی ڕێژەی پێشبینیکراوی باران بارینی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بە ڕاوێژ لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و پارێزگارە بەڕێزەکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بڕیاردرا سبەی بکرێتە پشوو، لەسەرجەم  دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی.

داواکارین لە هاونیشتیمانییانی بەڕێز پابەندی ڕێکارو ڕێنماییەییە خزمەتگوزارییەکان بن و  نزیک نەبنەوە لە ڕوبارو ئەو شوێنانەی ئاستی ئاوییان بەرز دەبێتەوە لەکاتی ناچاریشدا نەبێت هاتووچۆی ڕێگاکانی دەرەوە نەکەن ،هەروەها تیمەکانی بەرگری شارستانی لە ئامادەباشیدابن بۆ هەر حاڵەتێکی فریاگوزاری.

پێشەوا هەورامانی

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا