بەڕێوەبەری سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم: ئەمساڵ ڕوبەڕوی دۆخێکی کەمئاوی سەخت دەبینەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم دەڵێت، “ئەمساڵ ڕوبەڕوی دۆخێکی کەمئاوی سەخت دەبینەوە و پێویستە هاووڵاتی ئەوە تێبگات ئەو ئاوەی کە دەخورێتەوە بەهای هەیە، هی ئەوە نییە، قیری پێ بشۆی، ئۆتۆمبێلی پێ بشۆی و تاوەکو بەیانی لەسەر تانکی سەربان بڕوات”.

کاروان سەباح، بەڕێوەبەری سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم ڕایگەیاند، “ئەگەر هەموو ئاوی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بهێنینە هەرێمی کوردستان، کێشەی ئێمە چارەسەر نابێت”.

وتیشی، “ئەمساڵ لە زۆربەی شوێنەکان ڕێژەی بارانبارین نەگەیشتووەتە %50ی ڕێژەی ئاسایی، بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دۆخەکە سەخت دەبێت”.

ئاشکراشی کرد، “ڕاستە لە ڕووی بارانبارین و بەفرەوە ئەمساڵ باشتر بووە لە ساڵی رابردوو، ئەویش بە رێژەیی بەڵام ئەگەر هەژماری وشکەساڵییە هایدرۆلۆجییەکە بکەین دۆخەکە سەختترە لەوەی کە پار هەمانبوو. چونکە پار هێشتا بڕستێکی ساڵانی رابردوو مابوو لە سەرچاوە ئاوییەکان، بەڵام ئەمساڵ ئەو بێ بڕستیەی کە پار دەستیپێکرد ئەمساڵ کاریگەرییەکانی زیاتر دەبێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا