ئاسایشی سۆران لەبارەی هەژمارێکی ساختە ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران ڕایگەیاند، کەسێک دەستگیرکراوە، کە بە هەژماری ساختەی فەیسبووک چەندین کەسی هەڵخەڵەتاندووە و پارە و کارتی مۆبایلی لێوەرگرتوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە19ی تشرینی یەکەم، ئاسایشی سۆران بڵاویکردەوە،” لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک بەناوی(ر-ع-ر)، لەلایەن هێزەکانمان دوای وەرگرتنی بڕیار و ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی سۆران، تۆمەتبارێک بە ڕەگەز نێر بەناوی( م-ص-م) دانیشتووی سنوری قەزای خەلیفان دەستگیرکرا، کە هەژمارێکی ساختەی فەیسبوکی دروستکردووە و فێڵی لە چەندین پیاو کردووە”.

ئاماژەی بەوەکرد، تۆمرتبار هەژمارێکی ساختەی فەیسبوکی بەناوی (Rayan Ahmad)، دروستکردووە و فێڵی لە چەندین پیاو کردووە و پارە و کارتی مۆبایلی لێوەرگرتوون و دواتر بلۆکی کردوون.

جەختیکردەوە و داوایکرد، هەرکەسێک سکاڵای یاسای لەسەر ئەو ئەکاونتەی فەیسبووک هەیە، بەمەبەستی تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی با سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا