گروپێکی چەکداری هەڕەشەی وەڵامدانەوە لە ئەمریکا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

گروپی چەکداری مقاوەمەی عێراقی پەیمانیدا وەڵامی هێرشەکەی ئەمریکا بۆسەر میلیشیاکانی سەربە ئێران بداتەوە و سزای بکەرانی هێرشەکەش بدات.

لەوبارەیەوە دەستەی هەماهەنگی گروپی چەکداری مقاوەمەی عێراقی رایگەیاند، “تاوانی بەئامانجگرتنی خاڵەکانی دەستەی حەشدی شەعبی لە رۆژهەڵاتی سوریا دوایین داگیرکاری نابێت لەلایەن داگیرکەرانەوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە باجەکەی قورس دەبێت”.

ئەوەش هاتووە، دەرفەتی بەردەم عێراق بۆ روونکردنەوەی هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەم پێشێلکارییانەوە کە لەلایەن هێزە داگیرکەرە جیاوازەکانەوە ئەنجامدەدرێت زۆر بەرتەسکە، بەتایبەت کە عێراقیان کردووەتە کانگای کارە دوژمنکارییەکانی خۆیان.

گروپی مقاوەمە پەیمانیشیدا، “ئەم تاوانە بەبێ ئەوەی وەڵامێکی گونجاوی بدرێتەوە، تێناپەڕێت و دەبێتە رێگر لەبەردەم دووبارەبوونەوەی داگیرکاری لەم شێوەیە”.

گروپی چەکداری مقاوەمەی عێراقی چەندین میلیشیای شیعەی سەربە ئێران لەخۆدەگرێت لەناویشیاندا کەتائیبی حزبوڵـڵا و ئەهلی حەق و کەتائیبی سەید ئەلشوهەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا