ئەمڕۆ سەرۆکی یەکێتی سەردانی کەرکووک دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ بەژداریکردن لە مەراسیمی ناساندنی کاندیدانی هاوپەیمانیی ”کەرکووک هێز و ئیرادەمانە” سەردانی شارەکە بکات.

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 18ـی تشرینی دووەم، کاتژمێر 3ـی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری، بەبەژداری بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، مەراسیمی راگەیاندنی بەرنامە و پرۆگرام و ناساندنی کاندیدانی لیستی هاوپەیمانیەتیی ‘کەرکووک هێز و ئیرادەمانە’ بەڕێوەبچێت.

1-11-2023، بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکردوو و ناوی لیست و ژمارەی قەوارە و هاوپەیمانییەتیەکانی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە پارێزگاکانی کەرکووک، دیالە، نەینەوا و سەڵاحەدین راگەیەندرا و رۆژی 18ـی کانوونی دووەمی 2023، هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستپێدەکات.

لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەی پارێزگاکانی عێراق، یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەچوارچێوەی هاوپەیمانییەتی و لیستی سەربەخۆ لە پارێزگاکانی (کەرکووک، نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و بەغدای پایتەختی عێراق) بە 112 کاندید، بەژداری لە هەڵبژاردنەکان دەکات و کێبڕکێی بەدەستهێنانی دەنگەکان بۆ ئەنجوومەنەکانی ئەو پارێزگایانە دەکات.

ژمارەی کورسییەکانی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق 15 کورسییە و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و حزبی شیوعی کوردستان بەهاوپەیمانیی “کەرکووک هێزو ئیرادەمانە” بە لیستی ژمارە 142 و بە 30 کاندید، بەژداری و کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی دەنگەکانی ئەو پارێزگایە دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا