پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق زیادیکرد و گەیشتە زیاتر لە 172 ملیۆن دۆلار.
میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، کڕین و فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق بەڕێژەی %7.5 زیادیکرد و گەیشتە 172 ملیۆن و 846 هەزار و 275 دۆلار.
ئەوەش هاتووە، هەر دۆلارێک بە هەزار و 460 دینار مامەڵەی پێوەکراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە کڕین و فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق گەیشتە 160 ملیۆن و 755 هەزار و 524 دۆلاری ئەمریکی.