خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری یاسای كۆمسیۆنی هەڵبژاردن تەواوكرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانی عێراق بە سەرۆكایەتی موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان كۆبووەوە. ئەمە یەكەم دانیشتنی پەرلەمان بوو لەدوای دورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی.
موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان لەبارەی سەرۆكایەتیكردنی دانیشتنی ئەمڕۆ رایگەیاند، لەسەر بنەمای ماددەی 35ی پەیڕەوی ناوخۆ سەرۆكایەتی دانیشتنەكە دەكات، كە تایبەتە بە ئامادەنەبوونی سەرۆكی پەرلەمان، هۆكاری ئەمەشی بۆ ئەوە گێڕایەوە دادگای فیدراڵی هێشتا بڕیاری خۆی سەبارەت بە لادانی حەلبوسی نەناردووە بۆ پەرلەمان بۆ ئەوەی دانیشتنێك سازبكرێت بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ.
لە دانیشتنی ئەمڕۆدا 170 پەرلەمانتار ئامادەبوون، پەرلەمان دەنگیدا لەسەر دانانی دادوەر نەجم عەبدوڵا ئەحمەد سەرۆكی داواكاری گشتی‌و دادوەر لەیس جەبر حەمزە سەرۆكی دەستەی سەرپەرەشتیاری دادوەریی.
لە تەوەرێكی تردا، پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەمی كرد بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ژمارەی (31)ی ساڵی 2019.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا