لەدوای بڕیاری دوورخستنەوەی حەلبوسی سێ وەزیری عێراق داوای دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سێ وەزیری عێراق، لەدوای دەرچوونی بڕیاری دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی لە پۆستەکەی، داوای دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش کرد.

میدیاکانی عێراق ئاشکرایانکرد، بەهۆی کاردانەوەی بڕیاری دوورخستنەوەی محەمد حەلبوسی لە پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەلایەن دادگای باڵای فیدڕاڵییەوە، وەزیرانی پلاندانان، پیشەسازی و ڕۆشنبیری داوای دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش کردووە.

ئاماژەیان بەوەکرد، هەر سێ وەزیران ڕایگەیاندووە وەک کاردانەوەیەک لە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ئەو کارەیان ئەنجام داوە، هەروەها هەرسێکیان سەر بە هاوپەیمانێتی پێشکەوتنن.

دوێنێ سێشەممە14ی تشرینی دووەم، دادگای فیدڕاڵی عێراق، بەهۆی کێشەکانی ڕابردوو کە لە نێوانیاندا هەبوون ئەندامیەتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و پەرلەمانتار لەیس دلێمی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵوەشاندەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا