بومەلەرزەكەی 14 ی ئایار چی لە توركیا دەكات؟

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەوڵەكانی پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەپێدانی توركیا بە سەرۆكایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەردەوامە بۆ فراوانكردنی “هاوپەیمانی گەل” كە پارتەكەی لەگەڵ پارتەكانی بزووتنەوەی نیشتمانی و یەكگرتوویی مەزن لەخۆدەگرێت، ژمارەی ئەو كاندیدانەی كە بە نیازی خۆكاندیدكردن لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی زیاد بووە.

ئەحمەد یەنار، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا رایگەیاند، بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كە بڕیارە 14 ئایار ئەنجام بدرێت لە 18ی ئادارەوە دەستپێدەكات.

تاوەكو ئێستا نۆ كەس خۆیان كاندیكردووە بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا. رەجەب تەیب ئەردۆغان، كەمال كلیچدارئۆغڵو لە هاوپەیمانی گەل، سینان ئۆغان كاندیدی شەش پارتە ئۆپۆزسیۆنەكان، موحەڕەم ئینجە كاندیدی هاوپەیمانی “ئاتا”، ئۆزتورك یەڵماز سەرۆكی پارتی نوێبوونەوە، هەروەها دۆگۆ پرینچیك سەرۆكی پارتی نیشتمانی چەپ، جەم ئۆزان سەرۆكی پێشووی پارتیگەنجان و ئەحمەد ئۆزال سەرۆكی پارتی “یەك”.

سینان ئۆغان كاندیدی شەش پارتە ئۆپۆزسیۆنەكان

وادەی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی كۆمار و پەرلەمانی توركیا دیاریكراوە، پارت و لایەنە سیاسییەكان لەژێر هاوپەیمانێتییە سیاسییەكاندا كۆدەبنەوە. بەگوێرەی زانیارییەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، 36 پارت بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی 14ـی ئایار دەكەن. تا ئێستاش پێنج هاوپەیمانی پێكهێنراوە.

هاوپەیمانێتییەكان بریتین لە هاوپەیمانی كۆمار، هاوپەیمانی میللەت، هاوپەیمانی رەنج و ئازادی، یەكێتیی هێزی سۆشیالیست و هاوپەیمانی ئاتا

هاوپەیمانێتییەكان بریتین لە هاوپەیمانی كۆمار، هاوپەیمانی میللەت، هاوپەیمانی رەنج و ئازادی، یەكێتیی هێزی سۆشیالیست و هاوپەیمانی ئاتا. هەرچەندە بەشێك لە هاوپەیمانێتییەكان فراوانترن، بەڵام تەنیا ئەو پارتانەی ئاماژەی پێكراوە دەتوانن بەشداری لە هاوپەیمانێتیییەكە بكەن، چونكە بەگوێرەی رێنماییەكانی كۆمسیۆن دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنەكان بكەن و هەر پارتێك بیەوێت بەشداربێت پێویستە لە 41 پارێزگای توركیا رێكخستنەكانی هەبن.

هاوپەیمانی كۆمار لە پارتەكانی: پارتی داد و گەشەپێدان، پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی، پارتی یەكگرتوویی گەورە پێكهاتووە و ئەو پارتانەی چاوەڕوان دەكرێت بەشداری لە هاوپەیمانی كۆمار بكەن بریتین لە هوداپار، پارتی یەنیدەن رەفا، پارتی ئاناڤاتان.

هەروەها هاوپەیمانی میللەت لە پارتی گەلی كۆماری، ئیی پارتی، پارتی سەعادەت، پارتی ئاییندە، پارتی دەڤا و پارتی دیموكرات پێكهاتووە.

لەلایەكی دیكەوە هاوپەیمانی رەنج و ئازادی لە پارتی دیموكراتی گەلان، پارتی كرێكارانی توركیا، پارتی رەنج پێكهاتووە.

هەرچی یەكێتی هێزی سۆشیالیستە لە پارتی كۆمونیستی توركیا، بزوتنەوەی كۆمونیستی توركیا و پارتی چەپ پێكهاتووە.
هاوپەیمانی ئاتایە پێكهاتووە لە پارتی زەفەر و پارتی عەدالەت.

بەگوێرەی یاساكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی توركیا، لە نێوان 11 بۆ 17ی ئەم مانگە دەبێ پرۆتۆكۆڵی هاوپەیمانێتییەكان رادەستی كۆمسیۆن بكرێن و تا 2ی نیسان لیستی كاندیدانی سەرۆكایەتی كۆمار بۆ كۆمسیۆن بنێردرێت. لە 9ی نیسانیش شوێنی پارت و هاوپەیمانێتییەكان لەسەر فۆرمی دەنگدان دیاری دەكرێت.

ئۆزتورك یەڵماز سەرۆكی پارتی نوێبوونەوە

مەرجی بەشداریكردنی پارتەكان لە هەڵبژاردنی توركیا

هەرچەندە بەشێك لە هاوپەیمانیەتییەكان فراوانترن بەڵام تەنیا ئەو پارتانەی لەلایەن كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی توركیاوە رەزامەندییان پێدراوە دەتوانن بەشداری لە هاوپەیمانیەتییەكان بكەن، كە بەگوێرەی رێنماییەكانی كۆمیسیۆن هەر پارتێك بیەوێت بەشداربێت لە هەڵبژاردنەكان پێویستە لە 41 پارێزگای توركیا رێكخستنی هەبێت.

ئاستی جەماوەریی كڵچدارئۆغڵو لە بەرزبوونەوەدایە:

رەجەب تەیب ئەردۆغان و کەمال کڵچدار ئۆغڵۆ

كۆمپانیاكانی راپرسی ئاماژە بەوە دەدەن، دەنگەكانی كەمال كڵچدارئۆغڵو بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە و لەوانەیە لە خولی یەكەمی هەڵبژاردنەكاندا كڵچدارئۆغڵو بەسەر ئەردۆغان سەركەوێت.

محەمەد پۆستەكی، سەرۆكی كۆمپانیای راپرس ئۆ ئار سی رایگەیاند، بەگوێرەی كۆتا راپرسی، كەمال كڵچدارئۆغڵو، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری جەهەپە لە گەڕی یەكەمی هەڵبژاردنەكاندا سەردەكەوێت و لە راپرسییەكاندا لە 56.8% ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە، لەبەرامبەردا رەجەب تەیب ئەردۆغان توانیویەتی لە 43.2% ی دەنگەكان بەدەستبێنێت.

بەرزبوونەوەی دەنگەكانی كڵچدارئۆغڵو پەیوەستە بە چارەسەركردنی كێشەكانی نێو هاوپەیمانی میللـەت

لەلایەكی دیكەوە كۆمپانیای راپرسی ئالف رایگەیاند، دوای هەڵبژاردنی وەك كاندیدی هاوپەیمانی میللـەت، دەنگەكانی كڵچدارئۆغڵو بەرزبووەتەوە و بەگوێرەی كۆتا راپرسی، كڵچدارئۆغڵو لە 55.1 ی دەنگەكان بەدەست دێنێت لەبەرامبەردا ئەردۆغان لە 44.9% ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.

بەرزبوونەوەی دەنگەكانی كڵچدارئۆغڵوش پەیوەستە بە چارەسەركردنی كێشەكانی نێو هاوپەیمانی میللـەت كە لە هەفتەی رابردوودا بوو بە رۆژەڤی سەرەكی توركیا.

هەدەپە لە چاوەڕوانی سەردانی كڵچدارئۆغڵویە

لەلایەكی دیكەوە، هەفتەی رابردوو سەڵاحەددین دەمیرتاش رایگەیاند، تا ئێستا كڵچدارئۆغڵو نەبووەتە كاندیدی هاوبەشی سەرجەم لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەكانی توركیا.

سەڵاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی زیندانیكراوی هەدەپە بۆ دەزگایەكی میدیایی توركیا رایگەیاند‌، ئێستا كەمال كڵچدارئۆغڵو، كاندیدی هاوپەیمانی میللەتە و ئەگەر لەڕێگەی دیدارەكانییەوە پەیوەندیی بە سەرجەم لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەكانی توركیا بكات، ئەوكات دەبێت بە كاندیدی هاوبەشی توركیا.

هەروەها دەمیرتاش ئاماژەی بەوەشكردووە، چاوەڕێ دەكرێت كڵچدارئۆغڵو دانوستانێكی كراوە لەگەڵ هەدەپە ئەنجام بدات لەبەرئەوەی، جەماوەری هەدەپە نایانەوێت بەرد لە ئامێز بگرن و دەنگی پێبدەن، بەڵكو دەیانەوێت بە ویستی خۆیان و بە خۆشحاڵییەوە دەنگی پێبدەن.

لەبارەی چارەسەركردنی كێشەكانی توركیاوە، دەمیرتاش وتی، ئەگەر كڵچدارئۆغڵو بتوانێت كەناڵەكانی دیالۆگ بەكراوەیی بەجێبهێڵێت، سەرجەم كێشەكانی توركیا چارەسەر دەكرێن.

كڵچدارئۆغڵو سەردانی ناوچەكانی بوومەلەرزەكەی كرد

رۆژی شەممە 11_3_2023 لە یەكەم سەردانیدا دوای كاندیدكردنی لەلایەن هاوپەیمانی میللـەت بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری توركیا، كەمال كڵچدارئۆغڵو، سەردانی شاری مەڕەشی باكووری كوردستانی كورد و رایگەیاند، تا ئێستا وەزارەتەكانی پەیوەندیدار بە ئاوەدانكردنەوە، پلانەكانی خۆیان بۆ خەڵكی زیانپێگەیشتووی بوومەلەرزەكان ئاشكرانەكردووە.

كاندیدی هاوپەیمانی میللـەت وتی، ئەوانەی دەوڵەت بەڕێوەدەبەن پێویستە پلانە كورتخایەن و دوورمەوداكانیان بۆ ئێستا و داهاتوو ئاشكرا بكەن، دەوڵەت لەرێگەی كەسانی شیاوەوە بەڕێوەدەبردرێت، پرسیارم لە قوربانییان كرد ئاخۆ هیچ كەسێك لە وەزارەتەكانی دارایی و ئاوەدانكردنەوە و پلاندانان هاتوون؟ هیچ پرۆژەیەكی خۆیان پێشكەش كردوون؟ وەڵامەكان نەخێر بوون.

ئەردۆغان مەرسومی كۆماری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن واژۆكرد

رۆژی هەینی 10ی ئەم مانگە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە كۆشكی كۆماری لە ئەنقەرە، واژۆی لەسەر مەرسومی كۆماری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە رۆژی (14ی ئایاری 2023) كرد.

وابڕیار بوو رۆژی 18ی حوزەیرانی 2023، هەڵبژاردنەكان لە توركیا ئەنجامبدرێن، سەبارەت بە گۆڕینی وادەی هەڵبژاردنەكانیش، ئەردۆغان ئاماژەی بەوەكرد‌، ئەمە هەڵبژاردنی پێشوەختە نییە، بەڵكو تەنها گۆڕینی وادەی هەڵبژاردنە و هۆكارەكەشی بۆ لەبەرچاوگرتنی وادەی تاقیكردنەوەكان لە ناوەندەكانی خوێندنی وڵاتەكەی گەڕاندەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا