كەشی پێشبینیكراوی ئەمڕۆو سبەی راگەیەندرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات ئەمڕۆ شەممە و سبەی یەكشەممە، ئاسمانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا بێت بەڵام پێشبینی باران بارین ناكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە 11_11_2023، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەورو هەوری تەواودا دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ هەینی.

ئەوەشهاتووە، سبەی شەممە 12_11_2023، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت و هاوكات پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ شەممە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا