كەشناسی: پێشبینی دەكرێت باران بارین بەردەوام بێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی كاتەكان، بارانبارین سەرەتا لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان دەبێت و لە كاتەكانی ئێوارەدا ئەگەری باران بە ڕێژەیەكی كەم هەیە، سبەی هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ باران بارینێكی كەم لە ناوچە شاخاوییەكان.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی كاتەكان، بارانبارین سەرەتا لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان دەبێت، لە كاتەكانی ئێوارەدا ئەگەری باران بە ڕێژەیەكی كەم لە سەنتەری پارێزگاكان و ناوچەكانی تر هەیە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، خێرایی با لەسەر خۆ و مام ناوەند دەبێت لە نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و ئاڕاستەی با باشوری خۆرئاوا دەبێت. سبەی هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ باران بارینێكی كەم لە ناوچە شاخاوییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا