وێرانکارییەکانی غەززە گەیشتووەتە ئاستێکی بێ وێنە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمیساری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات لێکۆڵینەوە بکرێت سەبارەت بەوەی کە دەڵین ئیسرائیل چەکی قورس و وێرانکەری لە غەززە بەکارهێناوە و داوای لەو وڵاتەش کرد بەکارهێنانی ئەو جۆرە چەکانە لە ناوچە قەرەباڵغەکان کە شوێنی دانیشتوانی نزیکەی دوو ملیۆن و 300 هەزار فەلەستینییە، ڕابگرێت.

ڤۆڵکەر تورک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە عەممانی پایتەختی ئوردن بە توندی قسەی کرد و ئاماژەی بەوەشکرد بەکارهێنانی ئەو جۆرە چەکانە دەبێتە هۆی وێرانکردنی هەڕەمەکی ناوچەی گەمارۆدراوی غەززە.

حەماس، باس لەوە دەکات کە زیاتر لە 10 هەزار و 800 کەس لەو هێرشانەدا کوژراون کە زۆربەیان خەڵکی سڤیل بوون

ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتوەکان سەبارەت بە جۆری چەکەکان وردەکاریی نەخستەڕوو.

شەڕی غەززە نزیکەی مانگێک لەمەوبەر دەستیپێکرد، ئەوەش دوای هێرشی چەکدارانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل کە تێیدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کە زۆرینەیان خەڵکی سڤیل بوون، بە دەستی هێزەکانی حەماس کوژران.

حەماس، باس لەوە دەکات کە زیاتر لە 10 هەزار و 800 کەس لەو هێرشانەدا کوژراون کە زۆربەیان خەڵکی سڤیل بوون.

بەرنامەی گەشەپێدانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە ماوەی یەک مانگدا 50%ی خانووبەرە لە غەززە لەناوچوون لە ئەنجامی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل لە 7ی ئۆکتۆبەری ڕابردووەوە.

بەرنامەی خۆراکی جیهانی دەڵێت تەواوی دانیشتوانی غەززە تووشی کەمی خۆراک بوونەتەوە.

سەرچاوە هەواڵییەکان باس لەوەدەکەن وێرانکارییەکانی غەززە گەیشتووەتە ئاستێکی بێ وێنەو بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلیشەوە 96%ی خەڵکی غەززە کە ناتوانن دەستیان بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بگات، ئێستا بەدەست هەژاریی فرەڕەهەندەوە دەناڵێنن.

دانیشتوانی غەززە بەهۆی گەمارۆ و شەڕەوە لە بارودۆخێکی سەختدا دەژین و بەرنامەی خۆراکی جیهانی دەڵێت تەواوی دانیشتوانی غەززە تووشی کەمی خۆراک بوونەتەوە.

کورتهێنانی بودجە بەرۆکی ئیسرائیلی گرتووە:

بەگوێرەی راگەیاندراوی وەزارەتی دارایی ئیسرائیل، شەڕی غەززە كورتهێنانی لە بوودجەی وڵاتەكە بەڕێژەی 22.9 ملیار شیگڵ دروستكردووە.

رۆژی چوارشەممە 8-ی تشرینی دووەمی 2023 وەزارەتی دارایی ئیسرائیل بە فەرمی بڵاویكردووەتەوە، ئەو كورتهێنانەی لە بوودجەی ئیسرائیلدا دروستبووە، بۆ بەرزبوونەوەی خەرجییەكانی شەڕ لە كەرتی غەززە لەگەڵ بزووتەنەوەی حەماس دەگەڕێتەوە.
وەزارەتی دارایی ئیسرائیل ئاشكراشی كرد، داهاتەكانیان بۆ 15.2% لە مانگی رابردوو دابەزیوە، بەهۆی دواخستنی یاسای باج و كەمبوونەوەی داهاتی دڵنیایی كۆمەڵایەتی، لە ئەنجامی دەستپێكردنی جەنگی7 ی تشرینی یەكەم.

بەپێی زانیارییەكانی ئەو وەزارەتە، كورتهێنانیان لە مانگی ئەیلوول (4.6 ملیار شیگڵ) بووە، لە مانگی تشرینی یەكەمیشدا ( 3.1 ملیار شیگڵ) بووە،ئێستا كورتهێنانەكە بۆتە شەش هێندە.

بەپێی زانیارییەكانی نووسینگەی ئاماری ئیسرائیلی، نزیكەی 99 هەزار گەشتیار لە مانگی تشرینی یەكەم سەردانی ئیسرائیلیان كردووە، لە هەمان مانگدا ساڵی پار، 369 هەزار گەشتیار و نزیكەی 485 هەزار گەشتیار ساڵی پێشی پەتای كۆرۆنا، سەردانی ئیسرائیلیان كردووە.

رۆژنامەی كالكالیستی ئابووری ئیسرائیلی لە وەزارەتی دارایی وڵاتەكە وەریگرتووە و بڵاوی كردۆتەوە، خەرجی جەنگی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە لە دژی حەماس، گەیشتۆتە 200 ملیار شیگڵ كە دەكاتە 51 ملیار دۆلار.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا