داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی ئاشکراکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پێگەی شەفافییەت داهاتی هەفتەی رابردووی سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە کە نزیکەی 16 ملیار دینارە.

ئەمڕۆ هەینی 10ـی تشرینی دووەمی 2023، پێگەی شەفافییەت بۆ چاودێریکردن و رێکخستنەوەی داهاتەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی رایگەیاند،داهاتی هەفتەی رابردووی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین لە رێککەوتی 4-11-2023 تاکو ئەمڕۆ هەینی10-11-2023 بڕی 15 ملیار و 843 ملیۆن و 687 هەزار و 251 دینار بووە. لەو ژمارەیەش زیاتر 10 ملیار دیناری بەشێوەی نەختینەیە و 2 ملیار دیناریبەشێوەی چەکی بانکییە و 3 ملیاریشی بەشێوەی مقاصەیە.

داهاتەکە بەم جۆرەیە، 10 ملیار و 478 ملیۆن و 60 هەزار و 842 دیناری واتە 66% نەختینەیە و هەروەها 1 ملیار و 738 ملیۆن و 658 هەزار و 659 دینار، واتە 11% بەشێوەی چەكە و بڕی 3 ملیار و 626 ملیۆن و 940 هەزار و 750 دینار واتە %23 مقاصەیە.

ئەم داهاتانە داهاتی نانەوتین و لەڕێگەی شەش گەنجینەگەنجینەی دوو، گەنجینەی یەک، گەنجینەکانی گەرمیان، راپەڕین، چەمچەماڵ و هەڵەبجەکۆکراونەتەوە.

رۆژی 15/12/2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی، بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی،سایتی شەفافییەت لە هەشت بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە سەرپەرشتی دەكرێت

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا