پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی ماوەی پێشكەشكردن و دواخستنی وادەی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی توانستی زانستی بۆ سەرجەم خوازیاران و پێشكەشكارنی خوێندنی باڵا/ دكتۆرا، ماستەر و دبلۆمی باڵا لە زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان.
لە ڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ خوازیاران و پێشكەشكارانی خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵا و ماستەر و دكتۆرا و لەسەر ڕاسپاردەی د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی ماوەی پێشكەشكردن و ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی توانستی زانستی، بەمەش گۆڕانكاری بەسەر ماوەی پێشكەشكردن و تاقیكردنەوەكان دێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، گۆڕانكارییەكان بریتین لە، درێژكردنەوەی ماوەی پێشكەشكردن بۆ خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵا و ماستەر و دكتۆرا لە رۆژی پێنجشەمە ڕێكەوتی (18_5_2023) تاكو ڕۆژی یەكشەمە ڕێكەوتی (4_6_2023)، دواخستنی تاقیكردنەوەی توانستی زانستی لە رۆژی دوشەمە (29_5_2023) بۆ رۆژی دوشەمە رێكەوتی (12_6_2023) هەروەها، دەستپێكردنی خوێندنی ئەكادیمی : مانگی 9 ی 2023 _ دا دەبێت.