بە هەوڵی وەزیرێكی كورد كێشەی جووتیارانی تۆپزاوا چارەسەردەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە هەوڵی وەزیری دادی عێراق كێشەی جوتیارانی گوندی تۆپزاوا چارەسەر كرا و لە ئێستاشدا جوتیاران دەتوانن بگەڕێنەوە سەر زەویەكانیان و دروێنەی بەرهەمەكانیان بكەن.

ئەمڕۆ جارێكی دیكە فیرقەی 11ی سوپای عێراق رێگری لە جوتیارانی كورد كرد كار لەسەر زەوییە كشتوكاڵیەكانیان بكەن، ئەمەش بووە هۆی ناڕەزایی و گردبوونەوەی جوتیاران، لەوبارەیەوە ساتع ناسح نوێنەری جوتیارانی تۆپزاوا رایگەیاند، ئەوان كێشەكەیان گەیاندووەتە خالید شوانی وەزیری دادی عێراق.

وتیشی، وەزیری دادی عێراق سەبارەت بە كێشەی جوتیارانی كورد، پەیوەندی بە وەزیری بەرگری عێراقەوە كردووە و توانیویەتی چارەسەری كێشەكە بكات، لە ئێستاشدا جوتیاران دەتوانن بگەڕێنەوە سەر زەویەكانیان و دروێنەی بەرهەمەكانیان بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا